بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا لە بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا سیستەمی بەرگری ئاسمانی C-RAM ی جێگیر کرد بەڵام لە هێرشەکەی ئەم دواییەدا سەرکەوتوو نەبوو کە ڕۆکێتە ئاراستەکراوەکانی سەر ئەو بنکە سەربازییە پووچەڵ بکاتەوە.
میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە لە پاش هێرشەکەی ڕۆژانی ڕابردوو، ئەمریکا جارێکی دیکە سیستەمی بەرگری ئاسمانیی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا جێگیر کردووە./.