بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە دیارترین ئەو خواردنانەی کە لە بەربانگدا دەخورێت نانی سپییە، هەر بۆیە دەبێت بزانین خواردنی نانی سپی چی بە سەر جەستەدا دەهێنێت؟
نانی سپی دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدراتەکان و ڕیشاڵی خۆراکی بە جەستە دەبەخشێت، بە خواردنیشی لە ژەمی ئێوارەدا وزە و هێز بە جەستەی ڕۆژووەوان دەبەخشێت و وا دەکات هەست بە تێری بکەیت.
جەستەش کاربۆهیدرات دەگۆڕێت بۆ گلوکۆز، ئەمەش وا دەکات ئاستی شەکری خوێن بەرز ببێتەوە، بۆیە گرنگە ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە ئاگاداری ئەم حاڵەتە بن.
باشترین نانیش ئەوەیە نانی دانەوێڵەی تەواو بێت، لە بەر ئەوەی کە بەسوودە و نابێتە هۆی ئاوسان و قەڵەوبوون و شەکری خوێنیش بەرز ناکاتەوە./.