بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە چاوپێکەوتنی یوری بوریسۆف جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا و سەرۆکی لێژنەی هاوبەشی ڕووسیا – عێراق، وتی: ناوچەکە ڕوبەڕوی کێشەی زۆر بووەتەوە و بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان دەبێت پشت بە وتووێژ و دانوستان ببەسترێت.
ناوبراو وتی: ئاسایش و سەقامگیری عێراق بەشێکی دانەبڕاوی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە و هۆکارێکە بۆ پتەوکردنی هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکان و پاڵپشتی لە دەرفەتەکانی گەشەسەندن.
لە بەرامبەردا جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیاش پاڵپشتی وڵاتەکەیی لە ئاسایش و سەروەری عێراق ڕاگەیاند و وتی کە مۆسکۆ پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ بەغدا لە سەرجەم بوارەکان دەکات./.