بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم وەرزەدا گرفتی تینویەتی زیاتر ڕوبەڕوی کەسانی بەڕۆژوو دەبێتەوە و بۆ چارەسەرکردنی پێویستە گرنگی بە چەند خاڵێک بدرێت، وەک:
خواردنەوەی هەشت پەرداخ یان زیاتر لە ئاو لە نێوان بەربانگ و پارشێو، هەموو نیو کاتژمێر جارێک یەک پەرداخ ئاو بخۆرەوە، ئاوەکە فێنک بێت یان ئاساییە باشترە لە ئاوی زۆر سارد.
خواردنی سەوزە و میوە زۆر گرنگە بە تایبەت ئەو جۆرانەی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایە وەک خەیار، شوتی، قەیسی. هەوڵ بدە سێ بۆ چوار جار لە نێوان بەربانگ و پارشێو ئەمانە بخۆ.
دووربکەرەوە لە خواردنەوەی بڕی زیاتر لە دوو کوپ لە چا، قاوە و ئەو خواردنانەی مادەی کافایینیان تێدایە.
هەوڵ بدە خواردنی کوڵاو و برژاو بخۆیت و لە خواردنی سورکراو دوور بکەرەوە.
زۆرتر سەوزە و میوە بخۆ بە تایبەت ئەوانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەک مۆز، سندی، قەیسی، هەڵوژە، ڕێواس و شلیک.
خۆت بە دوور بگرە لە خواردنی خۆراکی سوێر، پڕ بەهارات، ترشیات و سوێرکراو.
هەوڵبدە چەرەسی سوێرکراو نەخۆیت، ئەگەر خواردت پێویستە بە کاڵی بێت و ڕۆژانە بڕەکەی لە ناو لەپی دەست زیاتر نەبێت.
پێویستە ژەمی پارشێو بخورێت و چەند بتوانرێت دوا بخرێت، خواردنی زەڵاتە لە کاتی بەربانگ و پارشێو زۆر بەسوودە.
دوورکەوتنەوە لە مانەوە لە شوێنی گەرم بۆ ماوەیەکی زۆر و ئەنجامدانی وەرزشی قورس بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەیانیان لە ترسی وشک بوونەوە.
کەمکردنەوەی خواردنی شیرینی، نەخواردنی باشترە، ڕۆژووەکەت بە میوە بشکێنە، ئەگەر شیرینیت خوارد، هەفتەی دوو جار و دوو کاتژمێر پاش بەربانگ، لە بری ئەوە مێوژ و قەیسی وشک کراو بخۆ.
لە جیاتی شەربەتی ئامادەکراو و گیراوە، شەربەتی فرێش لە ماڵەوە ئامادە بکە و بیخۆرەوە./.