بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە کە پاش ئەوەی یاسای بودجەی 2021 لە ڕۆژنامەی وەقائیع بڵاوکرایەوە، وردبینی تەواو بۆ یاساکە کراوە و دەرکەوتووە کە هەڵەی تێدایە.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە کە هەڵەکانی بودجەی ساڵی 2021 لەو مادانەدایە کە تایبەتن بە کۆی گشتی داهات، خەرجی، خەرجی بەکاربردن و کورتهێنان.
ڕاشیگەیاندووە کە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی یاسای بودجەی ساڵی 2021، وەزارەتی دارایی لە گەڵ سەرۆک کۆماری عێراق وتووێژ دەکات./.