بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەزهەر محەممەدساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: حکومەت تانە لە سەر یاسای بودجەی ساڵی 2021 دەدات، پەرلەمان چەندین گۆڕانکاریی تێدا کردووە و کۆت و بەندی خستووەتە بەردەم دەسەڵاتی جێبەجێکردن، وەک زیادکردنی خەرجییەکان و کورتهێنان.
ناوبراو وتی: ئەو زیادکردنانەی لە لایەن پەرلەمانەوە کراون بە دەستێوەردان لە دەسەڵاتەکان دادەنرێت و حکومەت مافی خۆیەتی کە بەم بۆنەوە لە دادگای فیدراڵی تانەی لە سەر بدات.
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی هەروەها وتی: ژمارەی ئەو مادانەی تانەیان لە سەر دەدرێت زیاترن لە 10 مادە، هەروەها جیاوازییەک لە هەڵسەنگاندنەکان و بڕە پارەکاندا هەیە لە یاساکە کە هەڵەیە و ڕوویانداوە، ئەوانەش چاککردنەوەی ڕۆتینین و ئەنجام دەدرێن./.