بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی غانمی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق وتی کە پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشوو بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی بێگانەی پەسەند کردووە و دەبێت ئەم بڕیارەش جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو وتی کە بەڕێوەچوونی سێ گەڕی دانوستانی نێوان ئەمریکا و عێراق سەبارەت بە چەندین دۆسیەیەکی ئەمنی و کاروباری ستراتیژی بە کردەوە تەنیا لە سەر بابەتەکانی فێرکاری و پەروەردە، تەندرووستی و … بووە.
غانمی هەروەها جەختیکردەوە کە دەبێت خشتەیەکی کاتی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دیاری بکرێت./.