بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید بەتاڵ نەجم وتی کە لە سەدا 10 ی دانیشتووانی عێراق فەرمانبەرن و بەم دۆخە داراییەی ئێستا موڵەتی دامەزراندنی هیچ فەرمانبەرێک نادەین.
ناوبراو وتی کە عێراقییەکان بە هەڵە لە مانای فەرمانبەربوون تێگەیشتوون و دەبێت فەرمانبەران بە پێی کارامەیی و شیاوبوونی خۆیان مووچە وەربگرن.
وەزیری پلاندانانی عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە یەک ملیۆن کرێکاری نایاسایی بیانی لەم وڵاتەدا هەیە.
وتیشی کە مامناوەندی داهاتی ساڵانەی هەر تاکێکی عێراقی 5 تا 6 هەزار دۆلارە و عێراق دەکەوێتە ڕیزی وڵاتانی نیمچە دەوڵەمەندی جیهان.
ناوبراو وتی کە پیشەسازییەکانی عێراق پێویستیان بە ئازادبوون لە دەستی کۆمپانیا حکومییەکان هەیە و حکومەت توانای پەرەپێدانی پیشەسازییەکانی نەماوە./.