بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود ڕۆبەیعی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیی ئەهلی حەق ڕایگەیاند کە هێزەکانی بێگانە لە عێراق پاڵپشتی لە تیرۆر دەکەن.
ناوبراو وتی: هەندێک لایەن گرووپە تیرۆریستییەکان بە مەبەستی تێکدانی ڕەوشی ئەمنی عێراق هان دەدەن.
ڕۆبەیعی وتی: تەنیا ڕێگای کۆتایی هێنان بە کردەوە تیرۆریستییەکان لە عێراق، دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکایە./.