بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکی پەرلەمانی سوریا ڕایگەیاندووە کە بەشار ئەسەد بە فەرمی خۆیی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار کاندید کردووە و داواکاریی پێشکەش کردووە.
ئەمەش شەشەم کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری سوریایە.
پەرلەمانی سوریا یاسایەکی پەسەند کردووە کە بە پێی ئەو یاسایە ئەوانەی دەبنە کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، دەبێت ڕەگەزنامەی هیچ وڵاتێکی دیکەیان نەبێت و دە ساڵی ڕابردوو لە سوریا ژیانیان بە سەر بردبێت. ئەمەش بووەتە جێی ڕەخنەی نەیارانی سوریا و ڕایانگەیاندووە کە یاساکە بۆ ڕێگرییە لەکاندیدبوونی نەیارانی حکومەتی دیمەشق لە دەرەوەی وڵات./.