بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە چەند هۆکارێک باشترە ڕۆژووەکەت بە خورما بشکێنیت. لێرەدا ئاماژە بەو هۆکارانە دەدرێت:
خورما دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، ئاسن، پرۆتین و چەورییەکی کەم کە بۆ جەستە پێویستن.
بە زوویی هەرس دەبێت و سوودی بۆ کرداری هەرس هەیە.
بە خێرایی وزە بە جەستەت دەدات و چالاکت دەکات.
لە پاش خۆگرتنەوە لە خواردن بۆ ماوەیەکی زۆر، خورما یارمەتی گلوکۆزی خوێن دەدات بە خێرایی بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
ڕێگری دەکات لەوەی زیادەخۆری بکەیت و زیان بە گەدەت بگات.
سەرگێژخواردن و سەرئێشە ناهێڵێت./.