بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە ئیدریس دیبی ئینتۆ سەرۆک کۆماری چاد بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە شەڕی دژ بە گرووپە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە گیانی لە دەست داوە.
کەناڵی سکای نیوز ڕایگەیاندووە کە سوپای چاد هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و تەلەفزیۆنی فەرمی ئەم وڵاتەش هەواڵی کوژرانی سەرۆک کۆمارەکەی بڵاو کردووەتەوە.
کەناڵی جزیرە ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری چاد لە شەڕی دژ بە گرووپە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە بریندار و پاشان گیانی لە دەست داوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاندووە کە پاش کوژرانی سەرۆک کۆمار، پەرلەمان و حکومەتی چاد هەڵوەشاوەتەوە و بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنێکی سەربازی بە سەرۆکایەتی محەممەد ئیدریس دیبی کوڕی سەرۆک کۆمارە کوژراوەکە بۆ ماوەی 18 مانگ چەند مانگ هەنگاو هەڵگیراوە.
چاد وڵاتێکە دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئەفریقا و خاوەن چەندین پێکهاتەیە کە هەر ئەمەش ڕوبەڕوی شەڕی ناوخۆیی کردووەتەوە./.