بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی TRT ی تورکیا ڕایگەیاند کە بڕیاری دواخستنی کۆنفرانسی ئاشتی ئەفغانستان دەرکراوە. کۆنفرانسەکە بڕیار بوو کە ڕۆژی 24 ی ئەم مانگە لە شاری ئیستەنبووڵ بەڕێوە بچێت.
لە لایەکی دیکەوە وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی کە هێزەکانی بێگانە لە ئەفغانستاندا بمێننەوە، ئەم گرووپە لە هیچ کۆبوونەوە و کۆنفرانسێک بە تایبەت کۆنفرانسی ئیستەنبووڵ بەشداری ناکات.
زەبیحوڵا موجاهید وتی کە هەندێک وڵات لە ڕێگای ئەو کۆنفرانسەوە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئەفغانستان دەکەن./.