بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی فەرمی عێراق ڕایگەیاندووە کە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات تەوەری کۆبوونەوەکەی قاسم ئەعرەجی و عەبدولعەزیز شمەری بووە.
لە لایەکی دیکەوە هەر دوو لا جەختیان لە سەر تێپەڕاندنی قەیران و کێشەکانی ناوچەکە لە ڕێگای وتووێژ و دانوستانەوە کردووەتەوە.
کۆبوونەوەکەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و باڵیۆزی سعوودیە گرنگییەکەی لەوەدایە کە ئەعرەجی پێشتر سەردانی تارانی کردووە و هەروەها دەنگۆی نێوەندگێڕی حکومەتی بەغدا لە نێوان ئێران و سعوودیەش بڵاو بووەتەوە./.