بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێ شمەمە لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ژمارەیەک لە چالاکوانانی سیاسی جەختیکردەوە کە خۆڕاگری گەلی ئێران شکستی بە شەڕی ئابوری و زیاترکردنی گوشارەکانی دوژمن هێنا و ئەمریکییەکان و جیهانیش دانیان بەم شکستەدا ناوە.
ناوبراو وتی: دانوستانەکانی ڤیەننا لە سەدا 60 تا 70 بەرەوپێشچوونی هەبووە و ئەگەر ئەمریکییەکان ڕاستگۆیانە دانوستان بکەن لە ماوەیەکی کەمدا دەگەینە ئەنجام.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە لە دانوستانەکاندا پەلەمان نییە بەڵام لەم دەرفەتە زیاترین کەڵک وەردەگرین و چوارچێوەی دایریکراوی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیشمان لە دانوستانەکاندا لە بەرچاو گرتووە./.