بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەندرە باکڵانۆف جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی دیپلۆماتکارانی ڕووسیا جەختیکردەوە کە گەلی سوریا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە سەرکەوتوو دەبن و ئەوانن کە مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان هەیە.
ناوبراو وتی: گەلی سوریا وەک چۆن کە هەڵبژاردنەکانی پێشووی سەرۆکایەتییان بەڕێوەبرد، ئەمجارەش سەرکەوتووانە پرۆسەکە بەڕێوە دەبەن.
ئەم دیپلۆماتکارەی ڕووسیا وتی کە سوریا ئەندامێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیی هەیە و وڵاتێکە بە مێژوو و شارستانیەتێکی کۆن./.