بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سودەکانی خواردنی ماستی لە ماگی ڕەمەزاندا بڵاو کردووەتەوە کە بریتین لە:
سەرچاوەیەکی باشە بۆ پرۆتین، هەستی برسێتی کەم دەکاتەوە لە کاتی بەڕۆژوبوندا.
بڕێکی باش لە ڤیتامینەکانی تێدایە وەک ڤیتامین B و D، لە گەڵ کانزاکانی وەک کالسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم.
دەوڵەمەندە بە مادەی پڕۆباتیکەکان کە بریتییە لە بەکتریا سودبەخشەکان بە جەستە کە کاری کۆئەندامی هەرس ڕێکدەخات و پاش سکچون یان وەرگرتنی ئەنتی بایۆتیکەکان ژمارەی بەکتریا سودبەخشەکان کەم دەکات و لە ناو دەچن.
بۆ خۆپاراستن لە نەرمبوونەوەی ئێسک و کلۆربونی ددان.
ماستی بێچەوری ڕێگری دەکات لە زیادبوونی کێش و قەڵەوی ورگ و یارمەتی دابەزینی کێشی جەستەش دەدات.
بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری جەستە لە گەڵ ئاسانکردنی هەڵمژینی هەندێک ڤیتامین و کانزاکان لە ڕیخۆڵەدا.
ماسی بێچەوری خۆراکێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی هەستیارییان بە شیر هەیە یان ئەو کەسانەی تەهیجی کۆڵۆنیان هەیە.
یەکێکە لە باشترین خواردنەکان بۆ ئەو ئافرەتە دوگیانانەی کە بەڕۆژون بە مەرجێک لە شیری بێچەوری یان کەمچەوری بێت.
یارمەتی ڕێککردنەوەی خەو دەدات.
یارمەتی چاکبوونەوەی هەوکردنی گەدە و دوانزەگرێ دەدات بە مەرجێک ماستەکە لە شیری بێچەوری یان کەمچەوری بێت./.