بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە مانگی ڕەمەزاندا موسڵمانان چەند کاتژمێرێک بە ڕۆژوو دەبن و لەو ماوەیەدا هیچ خواردن و خواردنەوە ناخورێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی شلە و وزە و مادەی دیکە لە ناو جەستە.
لێرەدا ئاماژە بە چەند خواردنێک دەدرێت کە لە کاتی بەربانگدا بە پێویست دادەنرێت:
سەوزەکان:
بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر ئاو لە ناو سەوزەکان بە تایبەت خەیار و کاهو کە یارمەتی جەستە دەدات تاوەکوو قەرەبووی ئە وبڕە ئاوە بکاتەوە کە لە ڕۆژدا لە جەستەدا کەم دەبێتەوە.
شۆربا:
شۆربا بە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی شلەمەنی دادەنرێت لە بەر ئەوەی کە یارمەتی گەدە دەدات تا ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی خواردن و لە گەڵ ئەوەشدا بە خواردنە هێورەکان دادەنرێت و هەرسکردنی ئاسانە.
خورما:
خورما وزەیەکی باش بە جەستە دەبەخشێت بە تایبەت بۆ ڕۆژووان و یارمەتی دەردانی ئەنزیمەکانی هەرسکردن دەدات بۆ ئامادەسازی بۆ ژەمەکانی داهاتوو بە تایبەت خواردن دوای تێپەڕبوونی ڕۆژێکی درێژ لە خۆگرتنەوەی ئاو و نان.
ماست:
ماست بڕێکی زۆر لە کالسیۆم و پرۆتینی تێدایە و بە خواردنە پارێزەکان دادەنرێت و بڕێکی زۆر لە بەکتریای بەسوودی بۆ گەدە و کۆئەندامی هەرس تێدایە.
میوە:
میوە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە تەڕکردنی جەستە و بەخشینی وزەی پێویست بە جەستە بە تایبەت شووتی و ئەنەناس و پرتەقاڵ.
لە گەڵ ئەوەشدا دەتوانن بڕی پێویست لە ئاو بخۆنەوە وەک قەرەبوویەک بۆ ئەو ماوەیەی کە لە ڕۆژدا ئاوی جەستە بە شێوەی ئارەقکردنەوە یان میز دەدرێتە دەرەوە./.