بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی جوکو ڤیدۆدۆ سەرۆک کۆماری ئەندونیزیا، ئامادەیی تارانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان ڕاگەیاند و ستایشی هەڵوێستی ئەندونیزیای کرد لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی و جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 2231.
سەرۆک کۆماری ئەندونیزیاش پێشوازیی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و جەختی لە سەر زیاترکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات کردەوە./.