بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العهد وتی کە عێراق کاریگەری لە خاڵە هاوبەشەکانی مێژوویی، ئائینی و ڕۆشنبیری لە گەڵ ئێران وەردەگرێت و ئاساییە کە نزیکایەتی زیاتری لە گەڵ تاران هەبێت تا واشنتن.
ناوبراو بە ئاماژە بە شکستی ستراتیژی ئەمریکا بە تایبەت لە سەردەمی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ، وتی: سیاسەتی ترەمپ لە سەر بنەمای توندڕۆیی و پەراوێزخستنی لایەنی بەرامبەر لە جێی هاوکاری و پەیوەندی بەرامبەر بوو، ئەم سیاسەتە چوار ساڵ درێژەی هەبوو و تەنانەت لە ناوخۆی ئەمریکاش کێشەی زۆری لێکەوتەوە.
فالح فەیاز لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا وتی کە شەهید قاسم سولێمانی خزمەتێکی زۆری بە عێراق و ناوچەکە کرد./.