بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسان دەیاب لە سەردانەکەیدا بۆ قەتەر داوای هاوکاریی لە وڵاتانی عەرەبی کرد و وتی کە لوبنان گەیشتووەتە لێواری داڕمان.
ناوبراو وتی: پاش 9 مانگ تێپەڕبوون بە سەر دەست لە کار کێشانەوەی حکومەت، هێشتا کێشە و ئاستەنگەکان ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان وتی: قەتەر لە ساڵی 2006 و پاش دەسدرێژییە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شار و گوندەکانی لوبنانی ئاوەدان کردەوە، بە برایانی عەرەب دەڵێین کە لوبنان لە مەترسییەکی گەورەدایە و چیدی ناتوانێت چاوەڕوان بێت.
دەیاب وتی کە چاوەڕوانی هاوکاری لە وڵاتانی عەرەبی دەکەین و هیوادارین کە تۆڕێکی پاراستنی لوبنانییەکان بن./.