بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە بنکەی مەشق و ڕاهێنانی تیرۆریستان لە نزیک شاری پالمیرای سوریا بۆردومان کراوە.
پێگەی هەواڵی روسیا الیوم لە سەر زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە ڕایگەیاندووە کە لەو بۆردومانەدا نزیکەی 200 تیرۆریست کوژراون.
ئەلکساندر کاربۆف جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتی ڕووسیا لە سوریا وتی: پاش ئەوەی کە زانیاریمان لە سەر کردنەوەی بنکەیەکی مەشق و ڕاهێنانی تیرۆریستان پێگەیشت، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا ئەو بنکەیان بۆردومان کرد و لە ئاکامدا زیانێکی زۆر بەو تیرۆریستانە گەیشتووە.
ناوبراو وتی کە نزیکەی 200 تیرۆریست کوژراون و 24 ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان و 500 کیلۆ تەقەمەنی درووستکردنی بۆمبی دەستی ئەوان لەناو براوە./.