بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش شەهیدبوونی لیوا سەید محەممەد حوسێن زادەی حیجازی، لە سەر پێشنیاری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و پەسەندکردنی لە لایەن فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لیوا محەممەد ڕەزا فەلاحزادە وەک جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران دەستیشان کرا.
لیوا محەممەد ڕەزا فەلاحزادە پێشتر جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران بۆ کاروباری هەماهەنگی و بەدواداچوون بووە.
ناوبراو هەروەها فەرماندەی سوپا لە پارێزگاکانی یەزد، ئەسفەهان و فارس بووە./.