بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تورکیا بە هۆی بایکۆتکردنی کاڵاکانی لە سعوودیە، سکاڵای لە دژی ئەم وڵاتە تۆمار کرد.
ئەنکەرە ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکانی سعوودیە بووەتە هۆی سنورداربوونی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات.
بەرپرسانی تورکیا داوایان لە بەرپرسانی بازرگانیی سعوودیە کردووە کە ڕێگا بە ئازادبوونی کاڵا و بەرهەمەکانی ئەم وڵاتە لە گومرۆکە سنورییەکان بدەن.
ڕۆژنامەی سەباح ی تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەنکەرە لە ماوەی ڕابردوو 3 نامەی بۆ ماجد بن عەبدوڵڵا قەسبی وەزیری بازرگانی سعوودیە ناردووە و ناڕەزایەتی خۆیی لە سەر بایکۆتکردنی کاڵاکانی لەم وڵاتە پیشانداوە و داوای کۆتایی هێنانی بەم سیاسەتە کردووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەی سەباح، سعوودیە لە 15 ی تشرینی دووەمی ساڵی 2020 تا ئێستا ڕێگریی لە تێپەڕبوونی چەندین بارهەڵگر کاڵای تورکی لە گومرۆکەکاندا کردووە./.