بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسرووڵا ئەمینداری گشتی حیزبووڵای لوبنان لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆیی بە بۆنەی شەهیدبوونی سەید محەممەد حوسێن زادەی حیجازی جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران بە حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی ڕاگەیاند.
لە پەیامەکەی ئەمینداری گشتی حیزبووڵای لوبناندا هاتووە: کۆچی دوایی ئەو فەرماندەیە لە لوتکەی جیهاد و تێکۆشان و لە کاتێکدا کە بەرەی خۆڕاگری پێویستی بەو بوو، بووە هۆی خەم و کەسەری ئێمە.
سەید حەسەن نەسرووڵا لە درێژەی پەیامەکەیدا لیوا حیجازیی بە برایەکی گەورە و پاڵپشتێکی بەهێز ناو برد و وتی کە ئەو فەرماندەیە لە ئەخلاقدا کەم وێنە بووە و بیر و هزری ڕووناک و ئەزموونێکی گەورەی هەبوو.
ناوبراو وتی کە لەم ساڵانەدا لیوا حیجازی بۆ ناوچەکە و بەرەی خۆڕاگری، دۆست و برادەرێکی خەمخۆر و یاری دێرینی شەهید قاسم سولێمانی بوو./.