بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێك خۆراك هەیە كە پێی دەڵێن “باشترین خۆراك”، چونكە پارێزگاری لە شەكری خوێن دەكەن و رێگری دەكەن لە بەرزبونەوەی، كە ئەمەش گرفتی پێنج ملیۆن كەسە تەنها لە بریتانیا.ئەو راپۆرتە ئاماژەی بەوەكردوە میوە مزرەكان باشترین خواركن بۆئەوەی رێگری بكەن لە بەرزبونەوەی شەكری خوێن، دەتوانرێت وەكو سوكە ژەم لە نێوان ژەمەكان بخورێت.
لەناو میوە مزرەكانیش پرتەقاڵ، سندی و لیمۆ لە باشترینەكان چونكە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C، تەواوی ئەو بڕە ڤیتامینە بۆ جەستەت دابین دەكەن كە رۆژانە پێویستت پێیان هەیە و هاوسەنگی شەكری خوێن دەكات.
هەروەها بێرییەكان میوەیەكی تەندروستن بۆ نەخۆشی شەكرە، هەستیاری ئینسۆلین ناهێڵن و هۆكارن بۆ باشتر كاركردنی.هەروەها شلیك و بلۆبێری سودی گرنگیان هەیە ئەگەر زیادبكرێن بۆ ژەمە خۆراكییەكان و تەندروستی دەپارێزن./.