بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆشکی عالی قاپوو یەکێک لە شاکارەکانی بیناسازی و شوێنە گرنگە گەشتیارییەکانی پارێزگای ئەسفەهانە.
ئەم کۆشکە کەوتووەتە بەشی ڕۆژئاوای گۆڕەپانی نەخشی جیهان و ڕوبەڕوی مزگەوتی شێخ لوتفوڵڵا.
درووستکردنی کۆشکی عالی قاپوو لە 5 قۆناغدا و لە سەردەمی جێگرەکانی شا عەباسی یەکەم بە تایبەت عەباسی دووەم و شا سولێمان و لە 70 تا 100 ساڵ بووە./.