بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئێرانی بە بێ ئاشکراکردنی ناوی خۆی بە کەناڵی ئەلمەیادینی ڕاگەیاندووە کە هەواڵی دانوستانی ئێران و سعوودیە لە عێراق دوورە لە ڕاستی.
لێدوانی ئەو سەرچاوە ئێرانییە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هەواڵی ڕۆژنامەی فەینەنشاڵ تایمز بووە و هیچ شرۆڤەیەکی دیکەی لە سەر نەداوە.
ڕۆژنامەی فەینەنشاڵ تایمز ئەمڕۆ یەک شەممە ڕایگەیاند کە ئێران و سعوودیە بە شێوازی ڕاستەوخۆ لە عێراق دانوستانیان کردووە و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ڕۆڵی گەورەی لە نزیککردنەوەی ئەم دوو وڵاتە ڕکابەرەی ناوچەکەدا هەبووە./.