بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تورکی فەیسەڵ لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: لە ساڵی 2004 پاش ڕووخانی حکومەتی عێراق و تەنانەت لە پاش لەسێدارەدانی سەدام، سعوود فەیسەڵ وەزیری ئەو کارەی سعوودیە لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ کاڵین پاڤێڵ وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئەمریکا پێشنیارێکی بەو داوە.
ناوبراو وتی: سعوود فەیسەڵ بەرامبەر بە وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئەمریکا وتی، ئێستا کە واشنتن ئەرکەکەی لە عێراق کۆتایی هاتووە، سەبارەت بەوەی کە هێزەکانی بە هێزی عەرەبی و ئیسلامی بگۆڕێت، چی دەڵێت؟ تا لەم ڕێگایەوە ئاسایشی عێراق دابین بکرێت و گەشە بەم وڵاتە بدرێت بەڵام ئەمریکییەکان پێشنیارەکەیان قبووڵ نەکرد.
تورکی فەیسەڵ وتی: ئەو کاتەی کە وەک باڵیۆز لە ئەمریکا بووم دۆخی عێراق ڕووی لە ئاڵۆزتربوون دەکرد، بەشێکی ئەم ئاڵۆزییە لە ڕێگای حیزبی بەعسەوە بوو کە لە سوپا و دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی عێراق دوور خرابوونەوە.
وتیشی کە کاندولیزا ڕایس ڕاوێژکاری ئەو کاتەی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لەم پێشنیارەی سعوودیە توڕە بوو و داوایکرد کە وازی لێ بێنین بەڵام داواکەی ڕەتکرایەوە./.