بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە کە پرسی کوردانی سوریا دەبێت لە چوارچێوەی ئەو وڵاتەدا چارەسەر بکرێت.
نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە بارزانی لە چاوپێکەوتنی جێگری نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا جەختیکردووەتەوە کە قەیرانی سوریا چارەسەری سەربازیی نییە و دەبێت لە ڕێگای سیاسییەوە کۆتایی بەم قەیرانە بهێندرێت.
بارزانی هەروەها جەختی لەوەش کردووەتەوە کە دەبێت پرسی کوردانی سوریا لە چوارچێوەی ئەو وڵاتەدا تاوتوێ و چارەسەر بکرێت./.