بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیک سالیوان ڕۆژی یەک شەممە لە چاوپێکەوتنی کەناڵی فۆکس نیوز وتی کە دانوستانەکانی ڤیەننا ئیجابی بووە و سەرجەم لایەنەکان بە تایبەت ئێران بۆ چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی لە هەوڵدان و سەرجەم بابەتەکانیش بە تایبەت هەڵگرتنی گەمارۆکان لە سەر مێزە.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا لە سزا و گەمارۆکانی سەر ئێران بەردەوام دەبێت مەگەر ئەوەی کە لە پابەندبوونی ئەو وڵاتە بە بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی ناوەکی دڵنیا بێت.
دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران بەردەوامە و چەند لێژنەیەک لە سەر چۆنیەتی گەڕانەوەی ئێران و هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئێران پێکهاتوون./.