بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەواڵی شەهیدبوونی لیوا سەید محەممەد حوسێن حیجازی جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سوپای بە هۆی جەڵتەی دڵەوە ڕاگەیاند.
لیوا سەید محەممەد حوسێن حیجازی لە پاش شەڕی هەشت ساڵەی سەپێندراوی سەدام لە دژی گەلی ئێران، چەندین پلە و پۆستی هەستیاری لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا وەرگرتووە، وەک فەرماندەیی هێزی بەسیج بۆ ماوەی دە ساڵ، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای پاسداران، جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران، جێگری سەرۆک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران و جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی./.