بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی: دەستم بۆ لای هەر کەسێک درێژ دەکەمەوە کە ئاشتیی بوێت و هەوڵی بەردەوامی ناکۆکی و دوژمنایەتی لە گەڵ هیچ کەسێکیش نادەم.
ناوبراو لە هەمان کاتدا وتی کە هیچ نێوەندگێڕییەک بۆ ئاشتکردنەوەی من و موقتەدا سەدر نییە.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق وتی: دەبێت لە بەرامبەر کارە درووستەکان پاڵپشتی لە مستەفا کازمی بکرێت لە بەر ئەوەی کە ئەم حکومەتە ڕوبەڕوی دوو قەیرانی چەکی بێ موڵەت و دۆخی نالەباری ئابوری و دارایی بووەتەوە.
مالیکی وتی کە ئەگەر بۆ دەسەڵات بگەڕێمەوە یەکەم هەنگاوم گەڕاندنەوەی یاسا و شکۆی عێراقە.
ناوبراو سەبارەت بەو ڕەخنانەش لە سەر کەوتنی موسڵ و داگیرکردنی لە لایەن داعشەوە لێی دەگیرێت، وتی: کەوتنی موسڵ لە لایەن داعشەوە ڕووداوێکی سەربازی نەبوو، بەڵکوو پیلانێکی سیاسی بووە و سەرجەم وردەکارییەکانم لە بیرەوەرییەکاندا نووسیوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاو دەکرێتەوە.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە دووری نەزانی کە بە هۆی کێشەی ئەمنییەوە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەر بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت./.