بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن وتی کە ئێران پیتاندنی یورانیۆمی بە ڕێژەی لە سەدا 60 دەستپێکردووە و ئەمەش بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی ئەم وڵاتەیە لە ڕێکەوتنی ناوەکی و یارمەتیدەری دەربازبوون لەم دۆخەی ئێستا نابێت.
ناوبراو وتی کە سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکانی دژ بە ئێران کۆتایی هاتووە بەڵام مەرجەکانی تارانیش بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی قبووڵکراو نییە.
ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە کە گەڕانەوەی بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بەندە بە هەڵگرتنی سەرجەم سزا و گەمارۆکان لە لایەن ئەمریکاوە./.