بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند ڕێگایەک بۆ ڕزگاربوون لەم دۆخە یارمەتیدەر دەبێت کە بریتین لە:
ئەگەر عەدەسەی چاو دەکار دەهێنیت پێویستە ئەو جۆرە بەکار بێنیت کە ڕۆژانە بێت و زیاتر لە یەکجار نەکار نەیەت.
دووربکەرەوە لە خواردنەوەی کحول لە بەر ئەوەی کە نیشانەکانی زیاتر دەکات.
دڵنیابەرەوە لەوەی لە چاوەکانت فێنک بکەیتەوە و بە ئاوی سارد بیشۆیت.
ئەگەر قژت درێژە باشترە کۆی بکەیتەوە و ڕێگری بکەیت لەوەی بێتە سەر ڕوخسارت.
دڵنیابەرەوە لەوەی لە کاتی هاتنەوە بۆ ماڵ جلەکانت بشۆیت.
فلتەری هەوا بۆ پەنجەرەی ماڵەکەت بەکار بهێنە، لە بەر ئەوەی کە زۆر کات هەڵالە لە ڕێگای پەنجەرەوە دێتە ژوورەوە.
دڵۆپەی چاو بەکار بێنە بۆ ئەوەی کە چاوت شێداربکەیتەوە.
کلینێکسی تەر بەکار بهێنە بۆ ئەوەی هەڵالەکان لە سەر ڕوخسارت دووربخەیتەوە./.