بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میخائیل ئولیانۆف نێردەی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئەندامی شاندی دانوستانکاری ئەو وڵاتە لە دانوستانەکانی تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران ڕایگەیاند کە لایەنەکانی بەشدار لە سەر بەردەوامی دانوستانەکان تا لێک تێگەیشتنی نوێ گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
ناوبراو وتی کە لایەنەکانی بەشدار ڕەزامەندی خۆیان لە سەر بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان پیشانداوە و جەختیان لە سەر بەردەوامیدان بە دانوستانەکان تا گەیشتن بە لێک تێگەیشتنی تەواو کردووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە نێردەی چین لە دانوستانەکانی ناوەکی ڤیەننا ڕایگەیاندووە کە سەرجەم لایەنەکان گەیشتوونەتە ئەو ڕێکەوتنەی کە لە ڕۆژانی داهاتوو بە هەوڵێکی زیاتر سەبارەت بە گەمارۆکان و بابەتەکانی دیکە بگەنە ئەنجامی پێویست./.