بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود خالیدی باڵیۆزی فەڵەستین لە سوریا بە هۆی توشبوون بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی یافای شاری دیمەشق کۆچی دوایی کرد.
باڵیۆزخانەی فەڵەستین لە سوریا ڕایگەیاندووە کە تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی شەهیدانی کەمپی یەرموک لە شاری دیمەشق بە خاک دەسپێرێت.
خالیدی لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی فەتح ی فەڵەستین بووە و لە ساڵی 1969 چالاکییە سیاسییەکانی وەک باڵیۆزی فەڵەستین دەستپێکرد./.