بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرەڕای نەبوونی زۆرینەی پەرلەمانی، بنیامین نتانیاهۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاسپێردرا.
ڕووین ڕیوڵین سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ سێ شەممە وتی کە شانسی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی داوەتە نتانیاهۆ و 28 ڕۆژی لە بەردەستە تا ناوی ئەندامانی کابینەکەی ڕادەستی پەرلەمان بکات.
نتانیاهۆ لە ئەگەری شکستی هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ دەتوانێت داوای موڵەتێکی 14 ڕۆژەی دیکە بکات./.