بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە کەرتی پیشەسازی بەرگری تورکیا و ئیسماعیل دەمیر وەک بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پیشەسازی بەرگری ئەو وڵاتە لە لایەن واشنتنەوە سزا دراون.
ئەمریکا هەروەها سزای بە سەر سێ کەسی دیکەی تورکیادا سەپاندووە.
سزاکانیش قەدەغەی موڵەتی هەناردەی ئەمریکا بۆ ڕێکخراوی پیشەسازی بەرگری تورکیا، قەدەغەی هاتووچۆی ئەمریکا بۆ ئیسماعیل دەمیر و کەسانی دیکە لە خۆ دەگرێت.
سزاکان ڕۆژی هەینی لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە بە هۆی کڕینی سیستەمی ئێس 400 ی ڕووسیاوە پەسەند کراون.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڕیارەکەی ئەمریکای ئیدانە و ڕەتکردووەتەوە./.