بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دادگایەک لە سعوودیە عەبدولڕەحمان سەدحان چالاکوانی ئەو وڵاتەی بە 20 ساڵ زیندانیکردن و هەروەها 20 ساڵ قەدەغەی سەردانی دەرەوە سزا داوە.
چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەو بڕیارەی دادگای سعوودیەیان ئیدانە کردووە.
عەبدولڕەحمان سەدحان فەرمانبەری مانگی سوری سعوودیە بووە کە لە سەر ڕەخنەی لە دۆخی مافی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەو وڵاتە دەستبەسەر کراوە.
ئاژانسی بلۆمبێرگ بەرپرسانی سعوودیەی بە سیخوڕیکردن لە توێتەر تۆمەتبار کردووە و ڕایگەیاندووە کە سیخوڕیکردنی ئەوان لە توێتەر بووە هۆی دەستبەسەرکردنی عەبدولڕەحمان و چەند کەسی دیکە لەو وڵاتە./.