بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق ڕایگەیاند کە هەزار پارچە ئاسەواری مێژوویی پڕبایەخی لە کەسێکی دانیشتووی شاری کەربەلا وەرگرتووە.
ئەحمەد حوسێن جابر فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری کەربەلا ڕایگەیاند کە ئاسەوارەکان مێژوویان بۆ سەردەمی سۆمرییەکان و قۆناغەکانی دیکەی مێژووی عێراق دەگەڕێتەوە و هەزار پارچەی جیاجیا لە خۆ دەگرێت.
بە وتەی ناوبراو، ئاسەوارەکان پیشاندەری ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەو سەردەمەیە.
ئەو فەرمانبەرە ڕایگەیاند کە هاووڵاتییە عێراقییەکە حەزی لە دۆزینەوە و کۆکردنەوەی ئاسەوارە مێژووییەکان بووە و پاش ئاگاداربوونی لە یاسای تایبەتی عێراق بۆ پاراستنی ئاسەوارە مێژووییەکان، ئەوانی ڕادەست کردووە./.