بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میخائیل ئولیانۆف لە تویتێکدا ڕایگەیاند: دوو گرووپ لە شارەزایان ڕاسپێردراون کە هەنگاوەکانی پێویست لە لایەن ئێران و ئەمریکاوە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئامادە بکەن.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند کە گەڕی یەکەمی دانوستانەکانی ڤیەننا بەڕێوەچووە و ڕێکەوتن کراوە کە دانوستانەکان لە ئاستی شارەزایانی هەر دوو لا بەردەوام بێت.
عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەو کۆبوونەوەدا جەختیکردەوە کە هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمریکا، یەکەمین و گرنگترین هەنگاوە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئامادەیی ئەوەی هەیە کە لە پاش هەڵگرتنی گەمارۆکان و سەلماندنی ڕاستییەکان، بە تەواوی بۆ بەڵێنەکانی لەو ڕێکەوتنە بگەڕێتەوە./.