بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن زولفەقاری ڕۆژی سێ شەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران وتی کە پێش نەورۆز قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیارانمان لە گەڵ وڵاتی عێراق ڕاگەیاند کە ئەم بڕیارە بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیکە درێژ کراوەتەوە و بەدەر لە کاری پێویست و بازرگانی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی هیچ هاتووچۆیەک بۆ عێراق ناکرێت.
ناوبراو سەبارەت بە تورکیاش هەمان بڕیاری ڕاگەیاند و وتی کە لە ڕۆژی دووشەممەوە قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاران بۆ تورکیا خراوەتە بواری جێبەجێکردن و بەدەر لە کاری پێویستی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی هیچ سەردانێک لە ئێرانەوە بۆ ئەو وڵاتە ناکرێت.
زولفەقاری وتی کە وەزارەتی تەندرووستی و ڕێکخراوی مانگی سوری ئێرانی هەموو کۆنتڕۆڵ و پشکنینێکی کۆرۆنا لە سنورەکان دەکەن تا وڵات ڕوبەڕوی کێشە نەبێتەوە./.