بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ یی بە میدیاکانی چینی ڕاگەیاند کە پەکین داواکارییەکانی ئەمریکا بۆ دانوستانی دووقۆڵی قبووڵ ناکات، دەرگاکانی پەکین بۆ وتووێژ کراوەیە بەڵام بە مەرجی ڕەچاوکردنی ڕێز و یەکسانی بەرامبەر.
ناوبراو وتی: چین قبووڵ ناکات کە وڵاتێک لە جیهاندا هەبێت خۆی لە وڵاتانی دیکە بە گەورەتر بزانێت و لە کاروباری جیهانیدا قسەی کۆتایی بکات، ئەگەر ئەمریکا درێژە بە ململانێکانی ئێستا بدات، چین بە بێ هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەک لە بەرامبەر خۆیدا دەبینێت.
وەزیری دەرەوەی چین سەبارەت بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئەمریکا، وتی: لە کاتێکدا کە ئەگەری هاوکاری نێوان هەر دوو وڵات هەیە، هەر دوو وڵات دەبێت ڕێز لە نیگەرانییە سەرەکییەکان بگرن، بەڵام چین هیچ مەرج و داواکارییەکی تاکلایانەی ئەمریکا قبووڵ ناکات./.