بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە عێراقییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند کە کاروانێکی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ناوچەی یوسفیەی سەر بە پارێزگای بەغدا کراوەتە ئامانج.
گرووپێک بە ناوی قاسم جەبارین هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
کەناڵی تلێگرامی سابرین نیوز هەر ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە دوو کاروانی دیکەی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگاکانی دیوانیە و بابل کراونەتە ئامانج./.