بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێد پرایس میکانیزمی واشنتنی سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران ڕوونکردەوە.
ناوبراو سەبارەت بەوەی کە ئایا گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ڕەنگە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا ڕوو بدات، وتی کە واشنتن هیچ خشتەیەکی کاتیی بۆ ئەم مەبەستە دیاری نەکردووە.
ناوبراو سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکانیش وتی کە ئەمریکا هیچ هەنگاوێکی تاکلایانە سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران هەڵناگرێت./.