بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارە جیهانییەکان پیشان دەدەن کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، 132 ملیۆن و 242 هەزار و 572 کەس تووشی کۆرۆنا بوون.
هەروەها تا ئێستا 2 ملیۆن و 869 هەزار و 888 کەس بە هۆی توشبوون بەم پەتایە گیانیان لە دەست داوە.
لە بەرامبەردا 106 ملیۆن و 456 هەزار و 839 توشبووی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهان چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
لە نێو وڵاتانی جیهانیش، ئەمریکا بە 31 ملیۆن و 434 هەزار و 467 کەس لە پلەی یەکەمی وڵاتانی جیهانە و لەو وڵاتە 568 هەزار و 894 کەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە./.