بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمزە حوسێن جێنشینی پێشووی ئەردەن پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ ئەندامانی بنەماڵەی پاشایەتی ئەردەن، پاڵپشتی خۆیی بۆ شای ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
دیوانی پاشایەتی ئەردەن ڕاگەێندراوێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان شازادەکان بە تایبەت حەمزە حوسێن بڵاو کردەوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە شازادە حەسەن مامی شای ئەردەن و شازادەکان هاشم حوسێن، تەلال محەممەد، غازی محەممەد، ڕاشد حوسێن لە ماڵی شازادە حەسەن لە گەڵ حەمزە حوسێن جێنشینی پێشووی ئەردەن کۆبوونەتەوە.
حەمزە حوسێن پاش ئەو کۆبوونەوە لە نامەیەکدا پاڵپشتی خۆیی بۆ شا عەبدووڵا ڕاگەیاند.
جێنشینی پێشووی ئەردەن لەو نامەیەدا پابەندبوونی خۆیی بە ڕێبازی باب و باپیران و هەروەها دەستووری ئەردەن و پاڵپشتی لە شای ئەو وڵاتە ڕاگەیاندووە./.