بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە چاوپێکەوتنی کەناڵی فرانس 24 وتی کە ڕیاز لەوە دڵنیا بووەتەوە کە هەر ڕێکەوتنێکی نوێ لە گەڵ ئێران دوو بابەتی نوێی مووشەکی و سیاسەتی ناوچەیی ئەم وڵاتە لە خۆ دەگرێت.
ناوبراو وتی: دڵنیاین کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە هەوڵێکی بەردەوامدا دەبێت تا دڵنیا ببێتەوە کەموکوڕییەکانی ڕێکەوتنی ناوەکی چارەسەر بکرێت و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لە ڕێگای ئێرانەوە نەمێنێت.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە وتی کە هیچ وتووێژێکی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ڕیاز و تاراندا نییە بەڵام ئامادەین لە ئەگەری گۆڕینی هەڵسووکەوتی ئێران لە گەڵ ئەم وڵاتە وتووێژ بکەین.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە بۆچوونی شارەزایانی ناوچەکە و جیهان، سعوودیە هۆکاری سەرەکی پەرەسەندنی گرووپە تیرۆریستییەکان و ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوچەکەیە./.