بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیما سادات لاری ڕایگەیاند کە لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو 13 هەزار و 890 حالەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە کە 2 هەزار و 48 کەس لەوان لە نەخۆشخانەکان کەتوونەتە ژێر چاودێری پزیشکی.
ناوبراو وتی: کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 945 هەزار و 964 کەس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 172 کەسی دیکەی لەم وڵاتە بە هۆی توشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتی قوربانیانی ئەم پەتایە تا ئێستا گەیشتووەتە 63 هەزار و 332 کەس.
لاری وتی کە تا ئێستاش یەک ملیۆن و 658 هەزار و 978 توشبووی کۆرۆنا لە ئێران چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و 4 هەزار و 95 کەسیش دۆخی تەندرووستییان ناجێگیرە و لە بەشی چاودێری تایبەتی نەخۆشخانەکاندان.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران هەروەها ڕایگەیاند کە تا ئێستا لەم وڵاتە 13 ملیۆن و 183 هەزار و 709 پشکنینی تایبەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ خەڵک کراوە./.